خوێندنی ناو كه‌مپه‌س له زانكۆی سلێمانی راگیرا
له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی یان ئۆنلاین درێژه به خوێندن ده‌درێت

K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ته‌ندروستی و مه‌ترسییه‌كانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، بریاریان داوه خوێندن له‌ناو كه‌مپه‌س تا 10ی مانگی داهاتوو رابگرن، له به‌رامبه‌ر خوێندن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی یان ئۆنلاین له سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كانی سه‌ر به زانكۆكه‌یان ده‌ستپێده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی:
لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھەرێمی کوردستان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و رێگرتن لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان، کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی پێدەدات، و پشتبەست بە بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکەمان، ئەم زانیارییانەی خوارەوە رادەگەینین:
1- خوێندنی وانەکان لە ناو کەمپەس بۆ سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی لە سبەینێ (31-3-2021) رادەگیرێت تاوەکو 10-4-2021، لە بەرامبەردا کۆلێجەکان درێژە بە خوێندنەکەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلکترۆنی یان ئۆنلاین.
2- تەواوی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی تا رێکەوتی 10-4-2021 دادەخرێن.
3- ھەر کۆلێژێك ھەردوو رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە تاقیکردنەوەیەکی پێشتریان ماوە، دەتوانن درێژە بە تاقیکردنەوەکانیان بدەن لە چوارچێوەی پابەندبوونی تەواو بە رێکارە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
4- سەبارەت بە خوێندکارانی پرۆسەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) خوێندنیان بەردەوام دەبێت وەك پێشتر بەشێوەی ئاوێتە، لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی.
5- ھەموو ئاھەنگ و کۆبوونەوە و وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکاران لەناو کەمپەکانی زانکۆ یان بەسەرپەرشتی کۆلێژەکان رێگەپێدراو نیە.
6- کافتریا و چێشتخانەکانی زانکۆ بە داخراوی دەمێننەوە.
7- سەبارەت بە مامۆستایان و فەرمانبەران لە سەرۆکایەتی و کۆلێژەکان و بەرێوەبەرایەتیەکاندا لەپێناو بەڕێکردنی کاروبارەکانی زانکۆ‌دا دەوامی فەرمی درێژەی دەبێت لە رۆژانی (یەکشەممە تا چوارشەممە) بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە شوێنی کارەکانیان، تاوەکو کەمترین بەریەککەوتن ھەبێت.
تێبینی:
ھەموو ئەم بڕیارانە تاوەکو 10-4-2021 کاریان پێدەکرێت و دواتر بڕیاری نوێیان لەبارەیه‌وە دەدرێت.
بەھیوای تەندروستی و پارێزراوی بۆ ھەموو لایەك
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی
30-3-2021
H.B