لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ئه‌هلی و حكومی راگیرا

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بریاری نوێی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ده‌وامی خوێندن له قوتابخانه‌كان تا 10ی مانگی داهاتوو راده‌گیرێت و ئەو قۆناغانە و پەیمانگاکان تەنها کە تاقیکردنەوەیان مابێت ئەنجامی دەدەن، ده‌وامی پۆلی 12ی ئاماده‌ییش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها هاتووه، ده‌وامی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیش راده‌گیرێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا راگرتنی ئاهه‌نگ، پرسه، گردبوونه‌وه و هه‌موو بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راده‌گیرێن و هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت، رێكاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا:



