خانه‌یه‌ك به‌رپرسه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای گۆڕاو
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی نوێی به‌ده‌ستهێناوه

K24 - هه‌ولێر:
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئه‌مه‌ریكا ئاشكراكرا، كه پێكهاته‌یه‌كی له كۆئه‌ندامی به‌رگری، كه به خانه‌ی "تائی" یان "T cells" ناسراوه، به‌رپرسه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سامپڵی خوێنیان له‌و كه‌سانه وه‌رگرتووه، كه له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
له ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كۆرۆنا گۆڕاوه‌كان، كه له به‌ریتانیا و باشووری ئه‌فریقیا و ئوستوڕاڵیا ده‌ركه‌وتن، كۆئه‌ندامی به‌رگری لاوازه به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا و دژه ته‌نی له‌ش كه‌متر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ك، كه په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رستی كردووه، دژه ته‌ن به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا درووست ده‌كات، خانه‌كانی له‌شیش رۆڵیان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام خانه‌ی "تائی" رۆڵێكی گرنگتر ده‌گێڕێت بۆ درووستبوونی دژه ته‌ن.
ئه‌ندرۆ رید، كه سه‌رپه‌رشتی توێژنه‌وه‌كه ده‌كات، گوتی: "به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه، خانه‌ی "تائی" رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌ن تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه ئه‌و دژه ته‌نه درووست ده‌بێت، كه جۆره گۆڕه‌كانی به‌ریتانیا و باشووری ئه‌فریقیا و به‌رازیلیش ئه‌و كاریگه‌ره‌ی هه‌یه.
توێژه‌ران خوێنی (30) كه‌سیان پشكنی، كه له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ر له ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا گۆڕاوه‌كان، سامپڵه‌كان شێوه‌ی خانه‌ی "تائی"یان دیاریكردووه، كه چالاكه به‌رامبه‌ر به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، بۆیان ده‌ركه‌وت، كه رووبه‌ڕووری ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ش ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شیان بۆ روونبووه‌وه ئه‌و پارێزگارییه‌ی خانه‌ی "تائی" درووستی ده‌كات، رۆڵێكی گاریگه‌ری هه‌یه، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو جۆره گۆڕاوه‌كانی كۆرۆناش.
له هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی دیكه‌شدا ده‌ركه‌وتووه، كه خانه‌ی "تائی" پارێزگاری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گۆڕه‌كان ده‌كات.
توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ی نیشتنمانی بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته توێژنه‌وه‌ی زیاتر بكرێت، ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا ببینه‌وه خانه‌كه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه.
د.ی