فه‌ره‌نسا له كه‌نداو سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كات
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "داعش" له ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌مێننه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، پاریس سه‌ركردایه‌تی ژماره‌یه‌ك كه‌شتیگه‌لی هاوپه‌یمانان ده‌كات، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "داعش" له ئاوه‌كانی كه‌نداون.
به پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری، گواستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ فه‌ره‌نسا، "به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه متمانه‌یان به توانا و هێزه سه‌ربازییه‌كانمان هه‌یه له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی داعش".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، فه‌ره‌نسا پێشتریش له مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015) سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌ریاوانی له كه‌نداو كردووه.
بڕیاره بنه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه له‌سه‌ر كه‌شتیگه‌لی "شارل دیگۆل"ی فه‌ره‌نسی بێت، كه له مانگی (شوبات/ فێبرایه‌ر)ی رابردووه له ئه‌ركێك له له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته، دواتر بۆ زه‌ریای هیندی به ئه‌ركێكی فه‌ره‌نسا گوازراوه‌ته‌وه، ئێستا پشتیوانی هێزه‌كانی عێراق ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كانی سه‌ر داعش‌یش ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ر كه‌شتیگه‌لی "شارل دیگۆل" ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، هه‌و وه‌ك سه‌ركردایه‌تی هێزه ئهمهرهكییهكان هه‌یانه، جه‌ختیشی كرده‌وه، بوونی فه‌ره‌نسا له ناوچه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌كات، سه‌ربه‌خۆیشی ده‌پارێزێت.
كه‌شتیگه‌لی "شارل دیگۆل"، كه كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "داعش"، له‌هه‌مانكاتدا پشتیوانی له كه‌شتییه‌كانی ده‌ریاوانی ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه‌شتی جه‌نگی "برۆفانس" و "شیڤالیه بۆل" و "فار".
سه‌رچاوه: تاس