مه‌لا به‌ختیار: مه‌خابن ئاڵۆزی گه‌یشته ئاستی پێڵاو هاویشتن
مه‌لا به‌ختیار: (پێڵاو له‌بری سڵاو) نه‌ریتێكی پۆپۆلیستیی نه‌شیاوه و ئەرکی یەکەمی پەرلەمانتار، لە خراپترین دۆخدا، پاراستنی ئەتەکێتی مەدەنیە

K24- هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی ئه‌و بێڕێزییه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی كوردستان كردی، گوتی: "مەخابن ئاڵوزی گەیشتە ئاستی پێڵاو هاوێشتن".
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووك به‌ناوی "كورتیله ره‌خنه‌ی سیاسی ژماره (15)" هاتوون و به گرێ رسته‌ی (پێڵاو له‌بری سڵاو) ده‌ستپێده‌كات و نووسیویه‌تی: "هاوفه‌یسبووكه‌كانم ببوورن، له سێ هه‌فته‌ی رابردوودا ته‌ندروستیم باش نه‌بوو.. تێمپه‌ڕاند".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ئه‌مڕۆ له دانیشتنی په‌رله‌مان، مه‌خابن ئاڵۆزی گه‌یشته ئاستی پێڵاو هاویشتن".
له درێژه‌ی پۆسته‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌م نه‌ریته له دوای خولی سێیه‌می په‌رله‌مانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. پێشتر به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه، كێشه‌ی سیاسی قووڵ هه‌بوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشته شه‌ڕه بوتڵ و پێڵاو تێگرتن!".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌مه نه‌ریتێكی پۆپۆلیستیی نه‌شیاوه. ئه‌گه‌رچی كوردستان دووچاری گه‌نده‌ڵی كراوه و خه‌ڵكیش بێڕادده ناڕازییه. به‌ڵام هه‌ر ناكرێ بگاته پێڵاو هاویشتن".
مه‌لا به‌ختیار رووی قسه‌كانی له په‌رله‌مانتاران كرد و نووسیویه‌تی، "ئه‌ركی یه‌كه‌می په‌رله‌مانتار، له خراپترین دۆخدا، پاراستنی ئه‌ته‌كێتی مه‌ده‌نییه. له‌بری پێڵاو سڵاو.. هه‌ڤاڵانی په‌رله‌مان!".
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار دوای ئه‌و ره‌فتاره‌ی كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ هاتوون، كه ئه‌مڕۆ له ناو دانیشتنه‌كه‌ی حه‌ره‌می په‌رله‌مانی كوردستان پڵاوه‌كانی به‌رزكردنه‌وه، ئه‌م ره‌فتاره‌ش كاردانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی لێكه‌وته‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا، كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، به‌رامبه‌ر به‌و بێڕێزیه‌ی به په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه، رێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات، تا به فه‌رمی داوای لێبوردن نه‌كات.
H.B