ده‌نگ به پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه درا
مادده‌ی 10 و 11 له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 تێپه‌ڕێندران
K24- هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه تایبه‌ته به ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق، مادده‌كانی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێم و شایسته‌داراییه‌كانی له پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند كران.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌نگ به هه‌ردوو مادده‌ی 10 و 11ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق درا، كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 كۆ بووه‌وه، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ده‌كرێت و تا ئێستا چه‌ندین كێشه و گرفت خراونه‌ته به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه.
H.B