لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
چه‌ندین شوێنی دیكه داده‌خرێن و داوایه‌كیش له مامۆستایانی ئایینی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیارێكی دیكه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككاره نوێیه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، چه‌ندین شوێنی دیكه داده‌خرێن و داوایه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه له مامۆستایانی ئایینی كرد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا:
ئاماژە بە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێکەوتی 30/3/2021، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست.
بڕیار درا:
سەرجەم شوێنە ئایینیەکان لە (مزگەوت، تەکیە، کلێسا، پەرستگا و هەموو شوێنە ئایینیەکانی دیكه) لە رۆژی پێنجشەممە (1/4/2021) تاوەکو ڕۆژی شەممە (10/4/2021) پێش ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دابخرێن و رێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون، داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئایینەکانی دیكه دەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاووڵاتیانی ئازیز بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.
لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
31 ئازار 2021
H.B