هه‌مووان له هه‌ولێر داواى ريفراندۆميان كرد
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر رێككەوتننامەی سایكس- پیكۆدا، ھاووڵاتییانی ھەرچوار پارچەی كوردستان رژانە سەر شەقامەكانی ھەولێری پایتەخت و كەرنەڤاڵێكیان بۆ پشتگیریكردن لە راپرسی و راگەیاندنی سەربەخۆیی لە باشووری كوردستان سازكرد.
K24 – هه‌ولێر:

به دروشمی بایی بایی سایكس پیكۆ گه‌نج و پیر منداڵ و ئافره‌ت رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر، هه‌موویان ته‌نها یه‌ك داواكاریان هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه هێنده ره‌نگاو ره‌نگ بوو ته‌نانه‌ت به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانیش دروشمی سه‌ربه‌خۆیان ده‌گووته‌وه، ئه‌وان ده‌یان گووت، پێشمه‌رگه به خوێنی خۆیی رێكه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆ هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
تینووی سه‌ربه‌خۆيی، نه‌ك ته‌نیا گه‌نجه‌كانی هێنابوویه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵكو كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانیشی راكێشابووه نێوخۆیی و هۆنراوه‌ی نیشتیمانی پێده‌گوتنه‌وه.
لێره به‌هه‌زاران كه‌س، له گشت پارچه‌كانی كوردستان و به‌سه‌رجه‌م بیروبۆچوونه جیاوازه‌كانه‌وه، تاكه په‌یامێك كۆی كردبوونه‌وه و به‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان ده‌كرد، به‌ڵێ، به‌ڵێ، بۆ ریفراندۆم.