په‌رله‌مانتارێكی پێشووی هه‌ده‌په ده‌ستگیركرا
مانگی رابردوو مافی په‌رله‌مانتاری لێوهرگیرابووەوە
K24 - ھەولێر
په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ده‌ستگیركرا كه مانگی رابردوو مافی په‌رله‌مانتاری لێوهرگیرابووەوه.
17ی مانگی ئاداری 2021 عومەر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی تیرۆر مافی په‌رله‌مانتاری لێوه‌رگیرایه‌وه و به‌هۆیه‌وه به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی سزا درا.
لە 31/3/2021 دادگای باڵای تاوانه‌كانی توركیا له‌باره‌ی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په كۆبوویه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه و رۆژی 2/4/2021 لە ئەنقەرە دەستگیر كراوە.