سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعورهیبی دەكات
سەرۆك بارزانی: محەمەد ئەلعورهیبی یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی رژێمی پێشووی عێراق

K24 - ھەولێر
سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعورهیبی دەكات و رایگەیاند: "محەمەد ئەلعورهیبی یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی رژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە".
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دادوەر محەمەد ئەلعورهیبی:.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعورهیبی)ـمان پێگەییشت كە یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە.
سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعورهیبی و دادوەرە بەڕێزەكان و ناوەندەكانی دادوەریی و گەلانی عێراق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٣ـی نیسانی ٢٠٢١