به‌هۆی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای كۆرۆنا 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
"تا ئێستا 30 حاڵه‌تی مه‌یینی خوێن (جه‌ڵته)ی خوێن به‌هۆی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه تۆماركراوه"

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ده‌رمانی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی نیسان/ ئه‌پریلی 2021 بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی كوتانیان به ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای دژی كۆرۆنا، 7 كه‌س لە بەریتانیا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، تا ئێستا 30 حاڵه‌تی مه‌یینی خوێن "جه‌ڵته"ی خوێن به‌هۆی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه تۆماركراوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه به‌وه‌شداوە، تاكو 24ی ئادار/ مارسی رابردوو، 22 حاڵه‌تی مه‌یینی خوێن تۆماركراوه له كۆی 18.1 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین، كه خه‌ڵكیان پێ كوتیوە.
لای خۆیه‌وه جۆن راین، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌كه رایگەیاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی "چڕ‌وپڕ" له‌و راپۆرتانه به‌رده‌وامن.
تا ئێستا ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی كاركردنیان به ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا، كه زانكۆی ئۆكسفۆردیش له به‌رهه‌مهێنانی به‌شداره، راگرتووه و تا كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر هاووڵاتیانی خۆیانی پێ ناكوتن