"رهمزی شهعبان" ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆچی دوایی کرد
K24 - ههولێر:
رهمزی شهعبان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
رهمزی شهعبان، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی، بههۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی باری تهندرووستی، له نهخۆشخانهیهكی ئهنقهره كۆچی دوایی كرد.
رهمزی خهلیل شهعبان، ناسراو بە "رهمزی شهعبان"، له (23ی تشرینی دووهمی 1942) له بلێ- بارزان لە دایکبووە، ساڵی (1972) بەشی ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆی "پراگ" لە چیک تەواو کردووە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە.
جگهله زمانی دایك، زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، چیکی، سلۆڤاکی و سوێدیشی دهزانی.
لە ساڵی (1946-1947) لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد بووە، ساڵی (1960-1980) ئاوارەی کۆماری چیک و سوێد بووە، ساڵی (1980-2001) ئاوارەی ئێران بوو.
ساڵی (1958) پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی (1960-1975) بەرپرسی پارتی بووە لە چیکلۆسلۆڤاکیا، له (1975-1980) بەرپرسی پارتی بووە لە سوێد، ساڵی (1979) لە کۆنگرەی نۆیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە لە هەمانکاتدا بەرپرسی رێکخستن بوو لە راژان.
له ساڵانی (1981-1985) بەرپرسی لیژنەی لقی (6)ی ئەورووپا بوو.
له ساڵانی (1985-1986) بەرپرسی دارایی مەکتەبی سیاسی بوو.
له ساڵانی (1986-1987) بەرپسی لیژنەی لقی (1) بوو.
له ساڵانی (1987-1991) بەرپرسی دارایی مەکتەبی سیاسی بوو.
له ساڵانی (1991-1993) بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی رێکخستن بوو.
(1993-1994) بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی بوو.
له ساڵانی (1994-1996) بەرپرسی لقی (1)ی دهۆک بوو.
له ساڵانی (1997) تا ئێستا بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی کارغێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی بوو.
مامۆستای خولەکانی (6 و 7)ی پەیمانگای کادیران بوو لە راژان.
بەشدار بووە لە ئامادەکارییەکانی داستانەکانی سنووری لقی یەک لە ساڵانی (1986-1987).
لە سەردەمی سەرکردایەتی کاتی سەروتاری بۆ رۆژنامەی خەبات نووسیووە.
بەشدار بووە لە دەرهێنانی رۆژنامەی (وڵات) ئۆرگانی لقی (6)ی ئەورووپا لە (1981-1985).