محه‌مه‌د ئیحسان: راسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ شاندی دانوستانكار رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدای به‌رهه‌مهێنا
"كورد به‌هانه‌ی نه‌دایه ده‌ست هه‌ندێك لایه‌ن و توانی كوردستان و عێراق له قه‌یرانێكی گه‌وره رزگار بكات، چونكه چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا، هه‌رێم ببێته بنه‌مای قه‌یران و ناكۆكی و مایه‌پوچبوونی دارایی"

K24- هه‌ولێر:
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان، سیاسه‌تمه‌دار و مامۆستای زانكۆ له‌باره‌ی رۆڵی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتی: بۆ ماوه‌ی ساڵێك شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له‌و رێككه‌وتنه‌دا، له دانوستان و سه‌ردانه‌كانیان بۆ به‌غدا به‌رده‌وام بوون و گوتیشی: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له راسپارده‌كانی بۆ شاندی دانوستانكار له‌كاتی دانوستانه‌كاندا هه‌میشه جه‌ختی له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كرده‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد، كه رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه بێته به‌رهه‌م و تێیدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی محه‌مه‌د ئیحسان له‌كاتی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان24 هاتوون و گوتی: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رۆڵی ئه‌رێنی و كاریگه‌ری له گفتوگۆی نێوان لایهنهكانیشدا هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر كاتێك كۆسپێك بهاتایه به‌رده‌م شاندی دانوستانكار، به كۆده‌نگی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شاندی حكومه‌تیش رۆڵێكی كارای گێڕا، كه به‌وپه‌ڕی په‌رۆشه‌وه هه‌وڵه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه خسته‌گه‌ڕ، به‌ڵام ستراتیژیه‌تێكی حه‌كیمانه‌یان له‌و دانوستانانه‌دا به‌كارهێنا و هیچ كات ئاماده نه‌بوون سازش به مافه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن و زۆر جار كار ده‌گه‌یشته ئه‌و سنووره‌ی كه به‌یه‌كجاری خوداحافیزی له به‌غدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی دانوستانكار.
محه‌مه‌د ئیحسان جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی هه‌رێم، لایه‌نه كوردستان و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم رۆڵی به‌رچاویان له رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هه‌بووه و دواجار بووه هۆی تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له‌ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندنه‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، به كاره‌سات به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتیدا ده‌شكایه‌وه.
گوتیشی: له‌كاتی دانوستانه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، زۆرجار له ته‌كنیك و میكانیزمی دانوستانه‌كان بێئومێدی دروست ده‌بوو، به‌ڵام حیكمه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌وه‌دا بوو، كه دووپاتیكرده‌وه، "با ئێمه نهبینهی هۆی تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه".
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراقی به بودجه‌ی هه‌ڵبژاردن ناوبرد و گوتی: هه‌ربۆیه‌ش لایه‌نه شیعه‌كان فشاره‌كانیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چڕكردبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه زۆرترین قازانج بۆ خۆیان و كه‌مترینی بۆ كورد فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌ڵام پێداگیری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر "با ئێمه نه‌بینه هۆكاری په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه" بووه هۆی به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و ئه‌نجامه دادپه‌روه‌رانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێداگیریه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌بوایه، ئه‌وكات ده‌بووه خاڵێكی گه‌وره له‌سه‌ر كورد و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه عه‌ره‌به‌كان یه‌كتریان ده‌گرت و بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن سوودیان له‌و خاڵه‌ی كورد ده‌بینی، بۆیه كورد به‌و سووربوونه‌ی، ئه‌و كارته‌ی نه‌دایه ده‌ستیان و توانی كوردستان و عێراقیش له قه‌یرانێكی گه‌وره رزگار بكات.
باسی ئه‌وه‌شیكرد، له‌كاتێكدا له هه‌موو جیهان پرسی بودجه دۆسیه‌یه‌كی ئابوورییه، به‌ڵام لێره لایه‌نه شیعه‌كان وایانكرد، ببێته پرسێكی ته‌واوی سیاسی و تا راده‌یه‌ك توانییان له‌و بهسیاسیكردنهش سه‌ركه‌وتووبن، به‌ڵام رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و پێداگیری شانده‌كه وایكرد ئاراسته‌كه‌ی له ناكۆكییه‌كی سیاسییه‌وه بۆ رێڕه‌وی میكانیزمێكی دارایی ته‌واو بگۆڕێت و لهورێگهیهشهوه چاره‌سه‌ری دارایی دۆزرانه‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی: چه‌ند لایه‌نێك هه‌بوون هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه ده‌دا، هه‌رێم ببێته بنه‌مای قه‌یران و ناكۆكی و مایه‌پوچبوونی دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به به‌هانه‌یه‌ك تاوه‌كو پێداچوونه‌وه بۆ ده‌ستوور بكرێت.
سه‌باره‌ت به پێداگیری چه‌ند لایه‌نێكی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه داوایان ده‌كرد، ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكرێت، محه‌مه‌د ئیحسان روونیكرده‌وه، دۆسیه‌ی نه‌وت له 2007ـه‌وه تا ئێستا چه‌ندین كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی تێدایه، هه‌ركاتێكیش بیر له چاره‌سه‌ری كرابێته‌وه، چاره‌سه‌ره‌كان كاتی بوون، بۆیه تا ئێستاش ئه‌و كێشانه به‌رده‌وامن و تا یاسای نه‌وت و گاز په‌سه‌ند نه‌كرێت، كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه بنبڕ نابن و ساڵانه ده‌بێت ئه‌و گرفته نوێ ببێته‌وه.
دووپاتیكرده‌وه، به‌بێ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كی راسته‌قینه، په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و گاز و چاره‌سه‌ركردنی پرسی مادده‌ی 140، كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ، ئه‌ویش به‌هۆی نزیكی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
H.B