ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه نیم
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی رێوڕه‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌كانی رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی، دوای واژووكردنی رێكه‌وتننامه‌كه، پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌بێ پارتی له هه‌رێمی كوردستان ڕوونادات.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێ كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ربكه‌ین".
هاوكات یه‌كێكه له ئه‌ندامانی سیاسی یه‌كێتی، كه به‌شداری له رێوڕه‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌دا نه‌كرد، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان ئاگاداری هیچ خاڵ و به‌ندێكی رێككه‌وتنه‌كه نین.
یه‌كێتی و گۆڕان، دوو هێزی، هه‌ڵقوڵاو له یه‌ك جه‌سته‌دا، دوای جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گرژییه‌كانی نێوانیان ئه‌وه‌نده قووڵبوونه‌وه، تا گه‌یشته ئاستی له "هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین".
هه‌ردوولا به خه‌نده‌وه واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك كرد، كه به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌مه به‌سه‌ره‌تای یه‌كگرتنه‌وه‌ی نێوانیان ده‌زانن، ده‌شیانه‌وێ به‌و رێككه‌وتنه، كۆتایی به كێشه‌كانیان بێنن.
رێككه‌وتنێك، ڕه‌نگه نێو ماڵی یه‌كێتی له‌ت بكات، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، كه به‌شداری رێوره‌سمی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌كردووه، نایه‌وێ ئاماژه به‌ناوی بكرێت، به كوردستان24ى راگه‌یاند، ئةوانئاگاداری هیچ خاڵ و به‌ندێكی ئه‌و رێكه‌وتنه نه‌بووین، بۆیه به‌شدار نەبووین.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش پێیوایه، هیچ گۆڕانكاريیهك له هه‌رێمی كوردستان بێ پارتی ڕوونادات.
ئه‌و رێككه‌وتنه به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌مێكه بناغه‌كه‌ی له ده‌باشان دارێژراوه، به‌ڵام نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی و نه‌وشێروان مسته‌فا, پرۆژه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده دواخست، به‌ڵام له كۆتاییدا یهكيیان گرته‌وه.