"مانگی رەمەزان رێكارەكان توندتر دەكرێن"

بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق، باس لە ئەگەری سەپاندنی رێکاری توند بۆ رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی رەمەزان دەکات.

راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان لە سەپاندنی چەندین رێوشوێنی دیکەی توند، لە رۆژانی مانگی رەمەزان دەکۆڵێتەوە، بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی پابەندنەبوونی خەڵک بە بەکارهێنانی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بەرەو هەڵکشان دەچن، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسەکە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر سەلمان حەسەن، ئەندامی لیژنەی قەیران لە پەرلەمانی عێراق گوتبووی، پێدەچێت لە مانگی رەمەزان دا، قەدەغەی هاتووچۆ وەک خۆی، دوو رۆژ لە هەفتەیەک بمێنێتەوە.

Fly Erbil Advertisment