نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆمان بۆ شا عه‌بدوڵڵا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
"هه‌میشه دڵمان له‌گه‌ڵیاندایه، خوای مه‌زن بیانپارێزێت"

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئورده‌ن دووپات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ شا عه‌بدوڵڵا و شانشینی ئوردنی و خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی ئوردن و گه‌له‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پشتگیری خۆی بۆ خانه‌واده‌ی شاهانه، دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌موو پشتگیرییه‌ک بۆ خاوه‌نشکۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م شای شانشینی ئوردنیی هاشمی و خانه‌واده‌ی شاهانه و ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیریی ئوردن و گه‌له‌که‌ی دووپات ده‌که‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "هه‌میشه دڵمان له‌گه‌ڵیاندایه، خوای مه‌زن بیانپارێزێت".
شه‌وی رابردوو، میدیاكانی ئوردن بڵاویانكرده‌وه، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته شكستی به هه‌وڵێكی كوده‌تا هێناوه، كه حه‌مزه بن حوسێن، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی ئه‌و وڵاته به‌نیاز بوو به‌سه‌ر شا عه‌بدوڵڵای دوومی براكه‌یدا ئه‌نجامی بدات.