بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی راگه‌یاند
نوێژی جه‌ژنی قیامه به‌بێ به‌شداریكردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌چووه و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدراوه... جگه له كه‌نیسه‌یه‌ك، سه‌رجه‌م كه‌نیسه‌كان داخراون

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئایینی مه‌سیحییه‌كان روونكردنه‌وه له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژنی قیامه له یه‌كێك له كه‌نیسه‌كان ده‌خاته روو و جه‌ختیش له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی كریستییانه‌كان به رێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، نوێژی جه‌ژنی قیامه به‌بێ به‌شداریكردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌چووه و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدراوه و جگه له كه‌نیسه‌یه‌ك، سه‌رجه‌م كه‌نیسه‌كان داخراون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان:
ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان:
لە سۆنگەى پابەندبوونمان بەبڕیارەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربونەوى ڤايرۆسى کۆرۆنا لە ھەرێمى كوردستان، جەخت لەپاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئایینی و تەبایی لە نێوان گشت ئايينەكانى کوردستان دەکەینەوە، بەرێزان، سەبارەت بە نوێژی جەژنی قیامە كە دوێنێ شەو بەرواری 3 ی مانگی نیسان بەرێوەچوو، ئەم رونكردنەوەیه‌ی خوارەوە دەخەینە روو.
" ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداریكردنى ھاووڵاتيانى كريستيان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆنلاین بووە، بۆ زانياريتان سەرجەم كەنيسەكان داخراون، جگە لە كەنيسەيەك نەبێت، كە تەنھا نوێژی جەژنی تێدا ئەنجامدراوە.
" لەم روانگەيەشەوە داوای لێبوردن لە موسوڵمانانى کوردستان و سەرجەم ئايينزاكان دەکەین، کە ئەگەر ئەم كردارە بوبێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستیان.
" لێرەوە جەخت دەکەینەوە، كە پابەندی گشت بڕیارەكانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبین و رێگەش نادەین هیچ کەنيسەيەك سەرپێچی بکات، تا ئەو کاتەی بەفەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەکان دەکرێنەوە و بەدواداچوونى كارگێڕى خۆشمان دەكەين لە بوونى ھەر كارێك كە پێچەوانەی بڕيار و رێنمايەكانى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوى ڤايرۆسى كۆرۆنا بێت .
خوای گەورەو میھرەبان وڵاتەکەمان و کوردستانی شیرینمان و سەرجەم پێکھاتەکانی بپارێزێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان
4/4/2021
H.B