بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێم یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688 و ناوچەی دژە فڕین دەکرێتەوە
K24- هه‌ولێر:
له یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بریاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له دیارییكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له هه‌رێمی كوردستان، ئیڤێنتێكی تایبه‌ت له رێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هاوبەشی به‌رپرسانی پێشوو و ئێستای حكومه‌تی به‌ریتانیا و گروپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌و ئیڤێنته، كه بڕیارە 8ی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی ڤیدیۆیی پێشكه‌ش ده‌كات، دواتریش سێر جۆن مه‌یجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا و یه‌كێك له دۆسته نزیكه‌كانی كورد و هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه رۆڵێكی به‌رچاوی بینی له دیارییكردنی ناوچه‌ی ئارام، گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
بڕیاریشه هه‌ریه‌ك له سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌زیری چاودێریكردنی دۆخی كۆرۆنا له به‌ریتانیا كه به‌ره‌گه‌ز كورده، له‌گه‌ڵ كاروان جه‌مال تاهیر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا و جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئیڤێنته‌كه ببن.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیڤێنته‌دا، بڕیاره هه‌ریه‌ك له رۆبه‌رت هاڵفن، ئالیسا كێرنس، جه‌یسن مه‌كارتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و گاری كێنت، به‌رپرسی گروپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌شداری ئیڤێنته‌كه بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌و ئیڤێنته تایبه‌ته، له كاتژمێر 10:30 به كاتی له‌نده‌ن له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌بچێت.
H.B