مەسرور بارزانی: ناوچەی ئارام کوردستانی لە جینۆسایدێکی دیکە پاراست
سەرۆکی حکومەت پەیامێکی بڵاوکردەوە

K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا رایگەیاند: ''30 ساڵ لەمەوبەر، بڕیاری 688 نەتەوەیەکگرتووەکان بووە هۆی راگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین و نوای ئارام کە کوردستانی لە جینۆسایدێکی دیکە پاراست''.
30 years ago, the UNSC Resolution 688 led to the no-fly zone and safe haven initiative that saved Kurdistan from further genocide. pic.twitter.com/uP2er6V4Tt
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 5, 2021
(30) ساڵ پێش ئێستا لە بەھاری ساڵی (1991) خەڵكی باشووری كوردستان دژی ستەم و زوڵم و دەسەڵاتی رژێمی بەعسی عێراق كۆچیان كرد و دەسەڵاتی رژێمیان لە كوردستان رەتكردەوە، ئەمەش بە كۆچی ملیۆنی كورد ناوی دەكرد، كە كۆڕەوێكی سیاسی زۆرە ملێی بوو، بەڵام لە ئەنجامدا كێشەی كوردی كرده كێشەیەكی نێودەوڵەتی و كورد بە تێكڕایی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی مرۆڤایەتی خۆی كردە پەیامێكی راستەقینە، كە بێكەسی و بێ پاڵپشتییەكەی گۆڕا بۆ پاڵپشتی نێودەوڵەتی، ھەریەك لە "دانیال میتران" و "جێمیس بیكەر" وهزیری ئهوكاتی دهرهوهی ئهمهریكا رۆڵێكی گرنگیان بینی و ئەوەبوو بە هەوڵی ئەوان هێڵی (36) دیاری كرا و بڕیاری (688)یان دەركرد، بۆیە ئەو بڕیارە توانی جینۆسایدی كورد رابگرێت.