لە فەرەنسا سكاڵا دژی عادل عەبدولمەھدی تۆمار دەكرێت
لیستی تۆمەتەکان لە 80 لاپەڕە پێکدێت

K24 - ھەولێر
لەسەر کوژرانی کوڕەکانیان لە کاتی خۆپیشاندانەکان، پێنج خێزانی عێراقی، سکاڵایان لەسەر سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لە دادگایەکی فەرەنسا تۆمارکرد.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لەسەر کوژرانی کوڕەکانیان لە کاتی خۆپیشاندانەکان، پێنج خێزانی عێراقی، سکاڵایان لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لە دادگایەکی فەرەنسا تۆمارکرد، لیستی تۆمەتەکانیش لە 80 لاپەڕە پێکدێت.
ئەو پێنج خێزانە تۆمەتی تاوانی دژی مرۆیی و ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێنکردنییان داوەتە پاڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لەکاتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019.
بەگوێرەی ئامارەکان، نزیکەی 600 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019 کوژران و زیاتر لە 30 هەزار کەسیش برینداربوون.