نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

"پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگيى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، لەگەڵ سەركردە و لایەنەكان تاوتوێ ده‌كات"

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەگەڵ ھەر یەك لە سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى سياسيى وڵات كۆده‌بێته‌وه‌.

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تيى و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات.

Fly Erbil Advertisment