سلێمانی.. پابەندنەبوون بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دۆخه‌كه‌ مەترسیدارتر ده‌كات

"هانی خەڵکی سلێمانی دەدرێت پابەندی قەدە‌غەی هاتووچۆ نەبن"

پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی

K24 - سلێمانی:

کاتژمێر (8)ی ئێوارەی رۆژی پینجشەممەی رابردوو، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ قەدەغەی ھاتوچۆ جێبەجێکرا و پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک بە تەواوی یەکە کارگێڕییەکانیانەوە پێیەوە پابەند بوون، بەڵام ھەر لەگەڵ دەستپێکردنی قەدەغەی ھاتوچۆ، لە سلێمانی ھانی خەڵک درا بۆ ئەوەی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ نەبن.

رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە سیاسەتی "بانیکە و دووھەوا" لەم شارە دەبینرێت، ئەویش جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی قەدەغەی ھاتووچۆیە لەشەوان بۆ کەم بوونەوەی تێکەڵاوی، یەکەم رۆژی بڕیارەکە ھیچ جێبەجێ نەکرا، تەنانەت ھیزە ئەمنیەکانیش نەخرابوونە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، رۆژی دووەم تەنیا شەقامێك بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا، تەنانەت لەبەشێک لە میدیاکانی ئەم شارە بانگەواز دەکرا بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بێنە دەرەوە و رێگاکە کراوەتەوە.

دلێر سلێمان بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پابەندبوون نەبێت، دۆخه‌كه‌ مەترسیدارتر دەبێت.

لە سلێمانی دەسەڵاتدارانی ئەمشارە دۆخی سیاسیان بەھەموو شتێك تێکەڵ کردووە، دۆخی تەندروستی بە نموونە، کە قوربانی سەرەکیش ھاه‌وڵاتیانن، لە کەرەنتینەی یەکەم ھانی ھاووڵاتیانیان دەدا خۆپیشاندان بکەن و کەرەنتینیان شکاند، قوربانییەکەشی ھاووڵاتیانی سلێمانی بوون، بە تۆمارکردنی زۆرترین مردن بە کۆرۆنا، چاودێرێکی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دەسەڵاتدارانی سلێمانی کەمتەرخەمن و ھاووڵاتیان سارد دەکەنەوە.

بەشێک لەھاووڵاتیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت  بڕیاری بەرپرسانی ئەو شارەیە، کە خۆیان بێ کێشەن و یاری بە ژیانی ئەوانەوە دەکەن، بۆ بەجێھینانی مەرامی سیاسی و ترس لە ھەڵبژاردن، کە ھێشتا دیار نییە ئاخۆ ئەنجام دەدرێت یان نا.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment