هاوپەیمانی نێودەوڵەتی حەشارگەیەکی داعش لە چیای حەمرین بۆردومان دەکات

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران

بۆردومانكردنی حه‌شارگه‌ی داعش له‌ چیای حه‌مرین
بۆردومانكردنی حه‌شارگه‌ی داعش له‌ چیای حه‌مرین

K24 - هه‌ولێر:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لە زنجیرە چیاکانی حەمرین چەند حەشارگەیەکی داعشیان بۆردوومان کردووە و چەند چەکدارێکی داعش کوژراون.

وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا نووسیویەتی: فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکان ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.

گوتیشی: فڕۆكه‌ی (ئێف 16)ی هێزی ئاسمانیی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعشیان وێران کردووە و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment