پێویسته به‌ر له كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا چی بخۆین؟
هه‌ندێك خۆراك به‌ر له كوتان بۆ له‌ش پێویستن

K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، خه‌ڵكی زیاتر هانده‌دات خۆیان به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره‌ی درووستكردووه، كه ئایا به‌ر له كوتانه‌كه و دوای كوتانه‌كه‌ش چ خۆراكێك رێگه‌پێدراوه بخورێت؟، بۆیه پسپۆڕان هه‌ندێك خۆراكیان دیاریكردووه و بیخۆین و هه‌ندێك خۆراكیش لێی دووربكه‌ینه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "هێلس"ی پزیشكی، ئه‌و ڤاكسینانه‌ی به‌رده‌ستن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر درووستكردنی به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك سیسته‌می خۆراكیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون، كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه، هه‌ندێك خواردن هه‌یه جه‌سته پێویستی پێی هه‌یه به‌ر كوتان به ڤاكسینه‌كه و ته‌نانه‌ت دوای كوتانه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك خۆراك هه‌یه پێشنیاز ده‌كرێت، لێی دوور بكه‌وینه‌وه.
ئه‌و خۆراكانه پێشنیازكراون لێیان دووربكه‌وینه‌وه یان بیانخۆین، به‌ر له كوتان و دوای كوتانه‌كه‌ش:
خواردنه‌وه‌ی ئاو
پسپۆڕان رێنماییمان ده‌كه‌ن، خواردنه‌وه‌ی ئاو، كه له (8) په‌رداخ كه‌متر نه‌بێت، به‌ر له‌وه‌ی خۆیمان به ڤاكیسنه‌كه بكوتین و به‌هه‌مان شێوه دوای كوتانه‌كه‌ش بیخۆینه‌وه.
خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی یارمه‌تی نووستن ده‌ده‌ن
وه‌رگرتنی حه‌وانه‌وه‌یه‌كی باش، یارمه‌تی سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌دات تا به‌شێوه‌ی باش تواناكانی خۆی به‌گه‌ڕ بخات، بۆیه پێشنیاز ده‌كرێت به‌ر له كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا، گرنگی به نووستنێكی باش بدرێت، خواردنی ته‌ندرووستیش یارمه‌تیده‌ری نووستنه، بۆ نووستنێكی باش به‌بێ پچڕان، پێویسته له‌و خۆراكانه دووربكه‌وینه‌وه، كه رۆن و شه‌كری له‌خۆگرتووه، ئه‌و خۆراكانه‌شی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌وی قووڵ هه‌یه.
گۆڕینی خۆراكی درووستكراو به خۆراكی سرووشتی
خۆراكی درووستكراو بڕێكی زۆر له چه‌وری و شه‌كر و سۆدیۆمی تێدایه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وكردن هه‌یه و به‌رده‌وامیشی ده‌بێته هۆی لاوازبوونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش.
به‌دڵنیاییه‌وه خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی دژه‌ته‌نیان به‌رامبه‌ر هه‌وكردن هه‌یه، سیسته‌می به‌رگریش به‌هێزده‌كه‌ن دوای كوتان به ڤاكسینه‌كه، به‌تایبه‌تی خواردنی سه‌وزه و مێوه‌ی نوێ.
خواردنێكی سووك به‌ر له كوتان
ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشی و خۆپارێزی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ندێك كه‌س كه به ڤاكسین كوتراون، له‌هۆش خۆیان چوون، هۆكاری ئه‌و جۆره له‌هۆشچوونه‌ش زۆربه‌ی جار هه‌ستكردنه به دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی، نه‌ك كوتانه‌كه هۆكار بێت، هه‌ندێكجاریش به‌هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كره له خوێندا، بۆیه ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كرێت به‌ر له كوتان ژه‌مێكی سووك خواردن بخۆین، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا دانه‌به‌زێت.
بازاڕكردن به‌ر له كوتان
دوای كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا، هه‌ندێك كه‌س تووشی كاریگه‌ریی لاوه‌كی ده‌بن، وه‌ك هێڵنج، بۆیه واباشتر ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه بكرێت، به‌ر له كوتان هه‌ندێك خۆراكی پێویست له بازاڕدا بكڕین، كه به ئاسانی هه‌رس ده‌كرێت، وه‌ك مۆز و په‌تاته و شۆربای سه‌وزه و برنج، له‌و خۆراكانه‌ش دوور بكه‌وینه‌وه، كه بۆ گه‌ده قورسن، وه‌ك ئه‌و خواردنانه‌ی په‌نیر و كرێمی تێدایه، له‌گه‌ڵ خۆراكی سووره‌وه‌كراوه و گۆشت و شیرینی.
د.ی