پیشه‌وا هه‌ورامانی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان: بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرابوو كه شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێ‌درابوو

K24- هه‌ولێر:
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ورده‌كاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و هه‌رسێ لیژنه‌ی دارایی، وزه و یاسایی حسته‌ڕوو و گوتی، هاتنی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.
ئه‌م گوتانه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 هاتوون و گوتی: هاتنی ئه‌و شانده بۆ په‌رله‌مان بۆ روونكردنه‌وه بوو له‌باره‌ی میكانیزمی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له گوته‌كانی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ئه‌وه روون بووه‌وه، كه هیچ شتێك له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ماوه و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غدا جێبه‌جێكردووه.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌مڕۆ دووباره نووسراوێك له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كراوه و تێیدا هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندراوه و جه‌ختی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ورده‌كارییه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو لا.
گوتیشی: شاندی حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاشكرایكرد، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی خاڵ به‌خاڵی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بوو به رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وا هه‌موو راستییه‌كان بۆ رای گشتی روون ده‌بنه‌وه.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی باسی ئه‌وه‌شی كرد، جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌رفه‌تێكه له‌به‌رده‌م حكومه‌تی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه بۆخۆی بگه‌ڕێنێته‌وه یان نا، به‌وه‌ی كه تاچه‌ند به‌ڵێن و ره‌فتاره‌كانی له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی به پشكی هه‌رێم له‌ناو یاسای بودجه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه.
سه‌باره‌ت به گومانه‌كانیش له‌سه‌ر پابه‌ندبوون یان نه‌بوونی حكومه‌تی عێراق به پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌دا، پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتی: گومان هه‌یه له‌وه‌ی ئاخۆ حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت یان نا، چونكه پیشتریش چه‌ندین رێككه‌وتن كراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌غداوه پێشێلكراون، هه‌ر ده‌ستوور بووه كه پیشێلكراوه و یاسا بووه كه جێبه‌جێ نه‌كراوه. وه‌ك گوتیشی: هه‌ر كه‌سێك له عێراق هاتبێته ده‌سه‌ڵات به‌خواستی خۆی یاری به پشكی هه‌رێم كردووه، به‌ڵام هه‌رێم نایه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌مه رووبداته‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی دووپاتیكرده‌وه، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نیا له یاسای بودجه‌دا قه‌تیس نابن، به‌ڵكو چه‌ندین كێشه‌ی دیكه له‌نێوانیان تا ئیستاش به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق نیازێكی بۆ جێبه‌جێكردنی پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌ش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تیش له چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌یی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه نیشانداوه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌زووترین كات به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له یاسای بودجه‌دا دیاریكراوه ره‌وانه نه‌كات، ئه‌وا جارێكی دیكه نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ریان دروست ده‌بێته‌وه، كه ده‌مێكه له‌سه‌ریان دروستبووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان یاسا و ده‌ستوور پێشێلكراون.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌به‌های شاندی دانوستانكار و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا كه‌میان ده‌كرده‌وه، هه‌ورامانی گوتی: سه‌ره‌تا كه شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدایان ده‌كرد، هه‌رجاره و ده‌نگۆیه‌كیان له‌باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرده‌وه و ناوێكیان لێ ده‌هێنا و به‌بێ ده‌سه‌ڵات ناویانده‌بردن، به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌موومان ئه‌وه‌مان بینی كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌و شانده درابوو و سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر هێڵ بووه و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك شه‌ریك بێت، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێ ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ولایه‌نانه‌ی له‌ناو حكومه‌تن به‌ڵام له‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن و رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌گێڕن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پارتی هه‌میشه خواستی بۆ ئه‌وه هه‌یه نزیكبوونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت و له ناكۆكییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
H.B