ئیسلامییه‌كانیش ده‌بنه یه‌ك به‌ره
ئه‌و پرسه یه‌كێك ده‌بێت له ستراتیژییه‌ته‌كانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتوو
K24 - هه‌ولێر:
حزبه ئیسلامییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌یانه‌وێت به رێككه‌وتنێك لیسته‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقدا بكه‌نه یه‌ك لیست، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش ده‌ڵێت:رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان زه‌مینه‌ی خۆشكرد، تا ئیسلامییه‌كانیش هه‌نگاوێكی دیكه له پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئیسلامی نزیك ببنه‌وه".
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان 28ی ئه‌م مانگه، كۆنگره‌ی حه‌وته‌می ده‌به‌ستێت، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش نایشارێته‌وه، یه‌كێك له ستراتیژییه‌ته‌كانی كۆنگره، قسه‌كردن ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئیسلامی، بۆئه‌وه‌ی هه‌رسێ هێزه ئیسلامییه‌كه بێنه‌وه یه‌ك به‌ره.
پێشتر ده‌گوترا، ئه‌گه‌ر هیزه ئیسلامییه‌كان یه‌كبگرن، رێگه‌ی دروستبوونی به‌ره‌ی ئیسلامی و عه‌لمانی خۆشتر ده‌بێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌مه ڕه‌تده‌كاته‌وه پێشیانوایه یه‌كبوونی ئیسلامییه‌كان، كاتێكی زۆری ده‌وێت.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هاوپاشگه‌ره‌كانی چه‌ندینجار ئه‌و باسه‌ی كردووه‌ته‌وه، به‌قسه‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش، رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، رێگه‌ی بۆ ئه‌وان خۆشكرد، تا هه‌نگاوێكی دیكه له‌م پرۆسه‌یه بچنه پێشه‌وه.
پرۆژه‌ی ئیسلامی هاوبه‌ش خه‌ونێك، كه یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌یه‌وێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو له كۆنگره‌دا بنیاتی بنێت، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ببنه لیستێك تا له په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌كی قورس بن.