كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات كرایه ئامانج
ئیسرائیل په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه بۆ ئێران درێژ ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه، كه‌شتییه‌كی بازرگانی له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات كرایه ئامانج، كه ئاڵای ئیسرائیلی به‌سه‌ره‌وه بووه.
میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه‌شتییه‌كه ناوی "هێبرن"ـه و سه‌ر به كۆمپانیای (PCC)ی ئیسرائیله و تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و له نزیك به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات كراوه‌ته ئامانج.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "12"ی ئیسرائیلی له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی گواسته‌وه، كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌یان بۆ ئێران درێژكردووه، "له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به قه‌باره‌ی زیانه ماددیه‌كان بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی "كان"ـی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌ئامانجكردنی كه‌شتیی ئیسرائیل له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كێكه‌وه بووه، كه له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌ك یانیش فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هه‌ڵدراوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نزی ئه‌تۆمی ئێران رووبه‌ڕووی هێرشێك بووه‌وه و تاران په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ ئیسرائیل درێژكرد و به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دا.
H.B