بایدن و پوتین كۆدهبنهوه
ئامادەكاری بۆ دیداری سەرۆكی ئەمەریكا و ھاوتا رووسیەكەی دەكرێت
K24 - ھەولێر
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لە چوارچێوە ئەرکەکانیی ئامادەکاری دەکات بۆ دیداری پوتین و بایدن.
ئاماژەیدا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی چەند پرسێک کرددە، لە نێویاندا زامنکردنی ئاسایشی جیهانیی و ئەم دۆخەی ئێستا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راشگەیاندووە، ئامادەکارییەکانی دیدار و کۆبوونەوەی پوتین و بایدن لە کارە تایبەتمەندییەکانی سەرۆکایەتییە، لەو چوارچێوەشدا وەزارەتەکەیان ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیەنێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، كە پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان بایدن و پوتین ئەنجامدراوە و هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و رووسیا باسیان لە کۆمەڵێک دۆسیەی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا کردووە و گفتوگۆیان لەسەر ستراتیجی سەقامگیری کردووە.