راکان جبووری و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی كەركووك دەدرێنە دادگا

"بە تۆمەتى گەندەڵی و زیانگەیاندن بەموڵکى گشتى"

راكان جبووری
راكان جبووری

K24 - ھەولێر

پارێزگارى سەپێنراوی کەرکووک و ژمارەیەک بەرپرسى دیکەى ئەو شارە روبەڕووى دادگا دەکرێنەوە.

دەستەى دەستپاکى عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتى گەندەڵی و زیانگەیاندن بەموڵکى گشتى، راکان جبووری پارێزگارى سەپێنراوی کەرکووک و ژمارەیەک لە بەرپرسانى دیکەی شارەکە، کە پێکهاتوون لە بەڕێوەبەرانی بەشی گرێبەستە حکومییەکان و پلاندانانی گشتی و ئەندازیاری و بەرپرسی پێشووی بەشی ژمێریاری پارێزگا، رووبەڕووى دادگا دەکرێنەوە. 

دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، راكانی جبووری وەک حاکمی سەربازی کەرکووک بەسەر خەڵكی شارەكە سەپێنرا، تائێستا چەندین دۆسییەی گەندەڵی لەسەر تۆمارکراوە.