ئاگادارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە

لەبارەی گرانی نرخی شتومەک

پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر

K24- هەولێر:

پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە هەر شوێنێک گرانکردنی نرخیان بینی، پەیوەندییان پێوە بکەن.

لە راگەیەندراوێک، پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە: ''هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، لە(بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت)و هەر شوێنکی دیکەی گشتیی بازرگانی خۆراک و پێداویستی دیکە، دەستکاری و گراننکردنی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستییەکان هەبوو، هاوکارمانبن و پەیوەندی بە تیمه‌کانی قائیمقامیه‌ت بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:
07502224466
07502224488''