باڵیۆزخانەی ئەمەریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا

لە ناوچەی سەوز دەنگێكی بەھێز بیسترا

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا - ئەرشیف
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا - ئەرشیف

K24 – بەغدا

كەمێك پێش ئێستا دەنگێكی بەھێز لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیسترا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق زەنگی ئاگادار كردنەوەی لێدا.

شڤان جەباری، پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بۆ سێەم جار دەنگێكی بەھێز لە ناوچەی سەوز بیسترا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا زەنگی ئاگادار كردنەوە لێدا، تائێستا نەزانراوە تەقینەوەیە یان ھێزەكانی ئەمەریكا چەكەكان تاقی دەكەنەوە.

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند "ئەمەریکییەكان سیستمێکی نوێی C.RMی بەرگری مووشەکی تاقیدەکەنەوە لەنێو بنکەی سەربازی تەوحیدی3، بەو هۆیەوه چوارجار دەنگی بەهێز و تۆقێنەر لەنێو باڵیوزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیستراوە".

Fly Erbil Advertisment