خامنه‌یی داوا له سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ئاستی ئاماده‌باشییان به‌رزتر بكه‌نه‌وه
هێزه‌كانی سوپا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی كاریگه‌ر راده‌سپێرێت
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران داوای له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد، ئاماده‌باشییان بۆ ئاستی پێویست به‌رز بكه‌نه‌وه و رۆڵی كاریگه‌ر له ئه‌ركه‌كه‌یاندا بگیڕن.
له په‌یامێكدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی سوپا و هێزی پیاده‌ی ئێرانی ئاراسته‌ی لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی كردووه، عه‌لی خامنه‌یی دووپاتیكرده‌وه، "سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران له گۆڕه‌پان ئاماده‌یه و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه".
خامنه‌یی له په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: "ئه‌مڕۆ سوپاكه‌مان له گۆڕه‌پان بوونی هه‌یه و بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی ئاماده‌یه" و داوای لێ‌كرد، "ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی هه‌تانه بۆ ئاستی پێویست به‌رزتری بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه كاریگه‌ره‌كه‌تان جێبه‌جێ بكه‌ن".
سه‌رچاوه: فارس
H.B