شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پیشكه‌وتووی عێراقی رایگه‌یاند، له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هاره روو له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، عه‌تییه نووسیویه‌تی: "له سبه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه، شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هاره روو له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی شاره‌كانی عێراق و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای ئه‌و شه‌پۆله له رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت".
عه‌تییه پێشبینی ئه‌وه‌شیكرد، "زۆرترین كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله له‌سه‌ر شاره‌كانی ناوه‌ڕاست، باشوور، رۆژئاوا، فوراتی ناوه‌ڕاست و به‌شێك له پارێزگاكانی باكوور، وه‌ك: كه‌ركووك و باكووری دیاله ده‌بێت".
وه‌ك پێشبینیشیكرد، "له زۆربه‌ی ناوچه‌كان پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان 40 بۆ 42 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن".
H.B