وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەی پاسەوانی پلەدارەکانی رێکخستەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە فەرمی ژمارەی پاسەوانی پلەدارەکانی دیاریکرد

پێشمەرگە
پێشمەرگە

K24 - ھەولێر

بەپێ نوسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە  ئیمزای شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە و وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، بریاریداوە بە دیاریکردنی پاسەوانەکانی پلەدارەکان.

بەپێ ئەو بریارە، ئەو کەسانەی لە پلەی  فەرماندی لیوادان ژمارەی پاسەوانەکانی 6 کەس دەبێت، ئەو کەسەی لە پلەی موقەدەم لیوادایە ژمارەی پاسەوانەکانی4 کەس دەبێت.

ئەو کەسانەی لە پلەی فەرماندەی فەوجن4 پاسەوانی بۆ دیاری کراوە و ھەر بەپێ بریارەکە ئەو کەسانە لە پلەی جێگری فەرماندەی فەوجن4 پاسەوان، بۆ ئەو کەسانەشی لە پلەی ھەیئەی لیوادان دوو پاسەوانیان دەبێت.

بەپێ نوسراوەکە کەوەزارەتی پێشمەرگە بۆ کوردستان24 یان پشتڕاستکردوەتەوە، ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نووسراوی وەزارەتی پێشمەرگە
نووسراوی وەزارەتی پێشمەرگە