وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: پاسپۆرتێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون
ده‌توانن به‌و پاسپۆرته گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پاسپۆرتێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه به ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كوترێن و ده‌توانن به‌و پاسپۆرته گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
حه‌سه‌ن ته‌میمی گوتی: "به‌نیازین پاسپۆرتێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه بده‌ین، كه به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون و ده‌توانن بۆ هه‌ر وڵاتێك گه‌شت بكه‌ن".
گوتیشی: "له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پشت به‌و تۆماره ئه‌لیكترۆنییه ده‌به‌ستین، كه ئه‌و كه‌سانه ناوی خۆیان تێدا تۆماركردووه، ده‌توانن له‌و خزمه‌تگوزارییه سوودمه‌ندببن".
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی كردووه، تا ئێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌دی نه‌كراوه، كه به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون، هه‌موو ڤاكسینه‌كان سه‌لامه‌تن و له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه دانی پێدانراوه.
د.ی