ئایا ده‌كرێت دوو جۆر ڤاكسینی جیاواز وه‌ربگیرێت؟
پیاوێك به هه‌ڵه به دوو ژه‌م ڤاكسینی جیاواز كوترا

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی "كریگ ریچارد"، به دوو ژه‌می جیاوازی ڤاكسینی كۆرۆنا كوترا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆسه‌ی كوتانه‌كه هه‌ڵه‌ی كردووه له دیاریكردنی ڤاكسینه‌كه، هه‌ر چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌ده‌ن، نابێت به دوو جۆری ڤاكسین بكوترێن.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، "ریچارد" سه‌ره‌تا به ڤاكسینی "مۆدێرنا" كوتراوه، به‌ڵام كه دوای (4) هه‌فته گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌می دووه‌م وه‌ربگرێت، به هه‌ڵه به ڤاكسینی "فایزه‌ر" كوترا.
ریچارد ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنام له (16ی ئادار/ مارس) وه‌رگرت، دوای (4) هه‌فته گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌می دووه‌م له ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرم، له (13)ی ئه‌م مانگه ژه‌می دووه‌مم وه‌رگرت، به‌ڵام دواتر شتێكی له‌ناوكاو روویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تاسان و سه‌رسامیم له ده‌موچاوی پزیشكه‌كه به‌دیكرد، راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای پێدام، سه‌یری كارته‌كه‌م كرد، سه‌رنجی ئه‌وه‌م دا ده‌بووایه ڤاكسینی مۆدێرنام پێبدات له‌جیاتی ڤاكسینی فایزه‌ر.
ریچارد ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كه هه‌ستی به هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی كرد، به په‌له له ژووره‌كه چووه ده‌ره‌وه، دوای چه‌ند خوله‌كێك سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پرۆسه‌ی كوتان هات و دڵنیای كردم و پێی راگه‌یاندم، "سه‌لامه‌ت ده‌بیت و تووشی هیچ كاریگه‌رییه‌كیش نابیت".
هه‌ر چه‌نده به‌رپرسی ته‌ندروستی پێی راگه‌یاندووه، كه سه‌لامه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا پێشتر هۆشداری ئه‌وه‌یان دابوو، كه پێدانی دوو ژه‌می جیاوازی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت.
له‌كاتێكدا سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی (CDC) رێنمایی ده‌ركردووه، كه پێدانی دوو ژه‌می جیاوازی ڤاكسینی كۆرۆنا، ته‌نیا له حاڵه‌تی تایبه‌ت ده‌بێت.
سه‌نته‌ره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه، كه ترشی ناوكیی ریبوزی نێردراوی دژه ته‌نی ڤاكسینی كۆرۆنا، توانای گۆڕانكاری نییه خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی ڤاكسین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێدانی هه‌ر ڤاكسینێكی كۆرۆنای به‌رده‌ست ته‌نیا بۆ حاڵه‌تی تایبه‌ته، كه نێوان هه‌ر دوو ژه‌مه‌كه له (28) رۆژ كه‌متر نه‌بێت.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی "نیو هامپشایر"ی ئه‌مەریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه، كه "ریچارد" سه‌لامه‌ت ده‌بێت.
له به‌یننامه‌كه‌دا هاتووه، تێكه‌ڵاوكردنی ژه‌می ڤاكسین سه‌لامه‌ته، به‌پێی رێنماییه‌كانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشی، تێكه‌ڵاوكردنی ژه‌می ڤاكسین له‌كاتێكدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌و جۆره‌ی ژه‌می یه‌كه‌م به‌رده‌ست نه‌بوو.
د.ی