نێچیرڤان بارزانی داوای پشتیوانی ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی بۆ جێبهجێكردنی رێككهوتنی ههولێر و بهغدا دهكات
نامەیەك بۆ ئهو مهبهسته ئاراستەى سکرتێرى گشتیى UN و ئەندامانی ئەنجومەنى ئاسایش دەکات

K24- ههولێر:
لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانى ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان چەند داواکاریییەکى ئاراستەی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی کرد.
لە نامەکەدا داوا دەکات، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریكردنی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی جێبەجێکردنی ماددەی (140)ى دەستوور و کێشەی نەوت و دابەشکردنی داھات.
ههروهها پشتگیری لە داواکارییەکەی حکومەتی فیدراڵى عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ زیاترکردنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە باشی و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوە بچێت.
نێچیرڤان بارزانى هەروەها داوا دەکات لە دەقی پرۆژەبڕیاری نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دەربارەی عێراق، پشتگیریی فەرمیی ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هەبێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵى عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی بودجە و دانوستان لەسەر تەواوى پرسە ھەڵپەسێردراوەکان.
لە خاڵیکى دیکەى نامەکەیدا داوای هاوکاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەکات بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیانیان لەنێو کامپەکاندا.
H.B