ئەمەریکا پێداچوونەوەی بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی دەكات
پێنتاگۆن: بوونی هێزەکانمان لە عێراق سنووردارە

K24 - ھەولێر
ئەمەریکا ئاشكرای كرد، پێداچوونەوەی تەواو بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لە جیهاندا دەکات.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەر لە هاتنی وەرزی هاوین، پێداچوونەوەی تەواو، بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لە جیهاندا دەکات.
دووپاتیشکردوەتەوە، بوونی هێزەکانیان لە عێراق سنووردارە و تەنیا بۆ هاوکاریکردنی سوپای ئەو وڵاتەیە، لە شەڕی دژ بە داعش.
پێنتاگۆن رەتیدەکاتەوە بوونی فڕۆکەکانیان لە ئۆکراینا، پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ رووسیا هەبێت.
لەو بەیاننامەیەدا وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا جەختیشی لەسەر کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو کردووەتەوە.