مەزڵوم عەبدی داوای هاوكاری سه‌ربازیی له سوید ده‌كات
بە ئۆنلاین لەگەڵ وه‌زیری به‌رگری سوید گفتوگۆیان كردووە

K24 - ھەولێر
مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) له رێگه‌ی گفتوگۆیەكی ئۆنلاین داوای هاریكاریی سه‌ربازیی له وه‌زیری به‌رگری سوید ده‌كات.
میدیاكانی هه‌سه‌ده بڵاویانكرده‌وه، مه‌زڵوم عه‌بدی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی كورد له رۆژئاوای كوردستان بە ئۆنلاین لەگەڵ وه‌زیری به‌رگری كۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆخی ئیستای سووریا و رۆژئاوای كوردستان و شه‌ڕی داعش كراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌زڵوم عه‌بدی داوای له وه‌زیری به‌رگری سووید كردووه، هاوكاری سه‌ربازیی بگه‌یه‌ننه رۆژئاوای كوردستان و یارمه‌تی سه‌ربازییان بدات.