سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌فریقی له شه‌ڕدا كوژرا
دوای ئه‌وه‌ی بۆ شه‌شه‌م جار سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵه‌بژاردن راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی كۆماری چاد بڵاویكرده‌وه، ئیدریس دێبی، كه بۆ شه‌شه‌م جار ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی برده‌وه، دوای برینداربوونی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، به هۆی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
كۆماری چاد ده‌كه‌وێته باشووری لیبیا و ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، زمانی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ش عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسییه و زیاتر له 200 پێكهاته‌ی و زمانی جیاواز له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
جه‌نه‌رل عه‌زه‌م برماندۆ ئاگونا، گوته‌بێژی سوپای ئه‌و وڵاته له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته گوتی: "ئیدریس دێبی ئیتنۆ، سه‌رۆك كۆماری چاد، تا دوا هه‌ناسه به‌رگری له یه‌كێتی و سه‌لامه‌تی خاكی وڵات كرد".
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته، دێبی رێژه‌ی 79.32%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، وه‌ك میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سه‌ركه‌وتنی دێبی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پێشبینیكراو بوو، چونكه ركابه‌ری شه‌ش پاڵێوراوی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردووه كه هیچ پێگه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی‌یان نه‌بووه له‌و وڵاته‌دا.
دێبی له ئاداری رابردووه‌وه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بۆ بردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی شه‌شه‌می سه‌رۆكایه‌تی وڵات راگه‌یاندبوو، رۆژێكیش پێش برینداربوونی، سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
كۆماری چاد، له ساڵی (1920)ه‌وه له‌ژێر حوكمڕانی فه‌ره‌نسادا بوو تا ساڵی (1960) سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه وڵاته‌كه تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بوو تا ئێستاش ناكۆكییه‌كانی كۆتاییان نه‌هاتووه.