لە قامشلۆ شەڕ لە نێوان هێزێکی سەر بە حکومەت و ئاسایش روویدا
کوژراو و بریندار هەیە
K24- هەولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە قامشلۆ رایگەیاند، شەڕ لە نێوان هێزێکی سەر بە حکومەتی ئەسەد و ئاسایشی شارەکە روویداوە.
راشیگەیاند، لە شەڕەکە کوژراو و بریندار هەیە. کارمەندێکی ئاسایش (ئاسایشی شارەکە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتە) کوژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، چەند جارێکە گرژی و ئاڵۆزی لە قامشلۆ لە نێوان ئەو دوو هێزە دروست دەبێت، هۆکاری شەڕەکەی ئەمشەویش، بۆ دەستگیرکردنی دوو ئەندامی هێزەکەی سەر بە رژێمی سووریا لە لایەن ئاسایشەوە دەگەڕێتەوە.
