واشنتن: دانوستانه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌رێنی بوون به‌ڵام هێشتا رێگاكه درێژه
نید برایس: ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی داوه میكانیزمێكی به‌رجه‌سته بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه بدۆزێته‌وه، كه پێویسته ئێران و ئه‌مه‌ریكا پێیه‌وه پابه‌ند بن

K24- هه‌ولێر:
نید برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: دانوستانه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له ڤیه‌ننا ئه‌رێنی بوون، به‌ڵام هێشتا رێگایه‌كی دوورودرێژمان له‌پێشه تا هه‌نگاوی تێدا بنێین.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا برایس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "رۆب مالی، نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی داوه میكانیزمێكی به‌رجه‌سته بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه بدۆزێته‌وه، كه پێویسته ئێران و ئه‌مه‌ریكا پێیه‌وه پابه‌ند بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌و قۆناغه‌دا رێگایه‌كی درێژتر له‌وه‌ی گه بڕیومانه لهپیشمان هه‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پیش‌تر هه‌ر ئه‌مڕۆ، عه‌باس عێراقچی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر له پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داواكاری لابه‌لا و كاتبهههدهران و سازشی نا لۆژیكانه‌ی له‌خۆ گرت، ئه‌وا تاران ناچاره له‌و دانوستانانه بكشێته‌وه".
له هه‌مان كاتیش‌دا عێراقچی گوتی: "وێڕای بوونی كۆسپ و سه‌ختییه‌كان، دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێن"، گوتیشی: "شانده به‌شداره‌كانی دانوستانه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه پایته‌ختی وڵاته‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی وڵاته‌كانیان له هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆكان ئاگادار بكه‌نه‌وه".
H.B