ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 – ھەولێر
ئهمڕۆ چوارشەممە 21/4/2021 ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و رەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە. ھەروەھا خستەڕووی ھێڵەگشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان.