"ماریجوانا" به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ڤاكسینی كۆرۆنا دابه‌ش ده‌كرێت
به مه‌به‌ستی هاندان به خه‌ڵكی دراوه

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ناحكومه‌ی "DCMJ"ی ئه‌مه‌ریكی جگه‌ره و "ماریجوانا" به خۆڕایی له ناوه‌ڕاستی نیویۆرك به‌سه‌ر به كارهێنه‌رانی ڤاكسینی كۆرۆنا دابه‌ش كرد.
رێكخراوه باسی له‌وه كرد، چالاكییه‌كه كه له گۆڕه‌پانی "یۆنیۆ سكوێر" به‌ڕێوه‌چوو، ئاماج لێی هاندانی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن و به ده‌م بانگه‌وازی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه بچن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زیاتر له (4) هه‌زار كه‌س داوای ماریجوانایان له چالاكوانانی چالاكییه‌كه كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵی فێڵكردنیان ده‌دا، له جیاتی به‌ڵگه‌نامه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا، به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌بوونی ڤایرۆس له جه‌سته‌یان نیشانی چالاكوانان داوه.
له مانگی ئاداری رابردوودا، حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك به گوێره‌ی یاسایه‌ك رێگه‌ی به فرۆشتن و به‌كارهێنانی ماریجوانا داوه به مه‌به‌ستی پزیشكی، رێگه به دانیشتووانی ویلایه‌ته‌كه دراوه، بڕێكی دیاریكراو له مادده‌یه هه‌ڵبگرن و له شوێنی گشتیشدا بیكێشن، بێجگه له‌و شوێنانه‌ی جگه‌ره‌كێشانی تێدا قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به تایبه‌تیش گه‌نجان و قوتابیان له (20ی نیسان/ ئه‌پرێل)ی هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به بۆنه‌ی "رۆژی ماریجوانا"، كه بۆنه‌یه‌كی نافه‌رمییه بۆ كێشانی مایجوانا له‌و وڵاته.
ماریجوانا، یان ماریوانا، كاریگه‌ری ده‌روونی هه‌یه و له گیایه‌ك ده‌رده‌هێنرێت، كه پێی ده‌گوترێت "قه‌نبی هیندی"، هه‌رچه‌ند له رووی پزشكیشه‌وه به‌كاردێت، به‌ڵام به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی له ریزی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، به شێوازی كێشان، هه‌ڵمژین، خواردن و پوخته‌كردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
د.ی