وه‌زیری ته‌ندروستی: هیچ حاڵه‌تێكی خوێن مه‌یین به‌هۆی ڤاكسین له كوردستان تۆمار نه‌كراوه
ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه ده‌توانن ڤاكسین وه‌ربگرن؟

K24 - هه‌ولێر:
وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی خۆی و دڵنیاییش ده‌دات كه پێدانی ڤاكسین به‌رده‌وام ده‌بێت. داوای له هاووڵاتیانیش كرد ڤاكسین وه‌ربگرن و گوتی: "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌رگرتنی ڤاكسین زۆر باشتره له‌وه‌ی وه‌ری نه‌گری".
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی نۆیه‌م-چاكسازی كوردستان24، كه ره‌گه‌ز ره‌شید پێشكه‌شی ده‌كات، باسی له شێوازی لێدان و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ڤاكسین كرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، هه‌ر ڤاكسینێك هاووڵاتیان وه‌ریبگرن باشتره له‌وه‌ی هیچ وه‌رنه‌گرن، چونكه به‌لای كه‌مه‌وه دژه‌ته‌ن و به‌رگری جه‌سته له دژی ڤایرۆسه‌كه په‌یدا ده‌كه‌ن.
View this post on Instagram
تۆماركردنی ناو بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین
روونیشی كرده‌وه، ئێستا سیسته‌می ئۆنلاین بۆ تۆماركردنی ناوی هاووڵاتیان به‌رده‌سته و ده‌توانن له‌وێ ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن كه كه‌متر له خوله‌كێك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام سیسته‌مه‌كه پێشكه‌وتووه و بۆ ئه‌وه‌یه نۆره‌بڕی و نایه‌كسانی روونه‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته هاووڵاتیان هه‌ندێك ئارام بگرن تا نۆره‌یان دێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نادادپه‌روه‌ری روونه‌دات و گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی خزم و كه‌سیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه بۆ نموونه ئه‌ڵمانیا ده‌زانن، هاووڵاتی هه‌بووه ماوه‌ی 3 مانگی چاوه‌ڕوانی هاتنی نۆره‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین بووه".
ته‌نیا یه‌ك جۆر ڤاكسین وه‌ربگرن
له باره‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كانیش وه‌زیری ته‌ندروستی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، نابێت دوو ژه‌مه ڤاكسینی جیاواز وه‌ربگرێت، واتا هاووڵاتی ژه‌می یه‌كه‌م چ جۆره ڤاكسینێكی وه‌رگرتووه ژه‌می دووه‌میش ده‌بێت هه‌مان ڤاكسین وه‌ربگرێته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی دوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌ش، ناكرێ ڤاكسینی جیاواز به‌كاربهێنرێت و بڵێین ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌كارمانهێنا سوودی نه‌بوو با یه‌كێكی دیكه تاقی بكه‌ینه‌وه.
View this post on Instagram
خوێن مه‌یین به‌هۆی ڤاكسین له كوردستان تۆمار نه‌كراوه
له وه‌ڵامی پرسیارێكی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه له باره‌ی مه‌یینی خوێن له دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین له جیهان هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا توێژینه‌وه زانستییه‌كان نه‌یانسه‌لماندووه كه به‌هۆی ڤاكسینه‌وه بووبێت و هێشتا وه‌ك گریمانه ماوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئاماره‌ی باس ده‌كرێت زۆر كه‌مه و له یه‌ك ملیۆن كه‌س كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، 4 حاڵه‌ت تووشی خوێن مه‌یین بوونه، لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیش به‌رده‌وامه و هیچ ڤاكسینێكیش به فه‌رمی رانه‌گیراوه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی خوێن مه‌یین به‌هۆی ڤاكسین تۆمار نه‌كراوه.
تووشبووانی كۆرۆنا ده‌توانن ڤاكسین وه‌ربگرن؟
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و چاك بوونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین، وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، دوای تووشبوون به كۆرۆنا به‌رگری له‌ش دروست ده‌بێت و تا ماوه‌یه‌ك به‌رگری له دژی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت، سه‌ره‌تا له به‌رنامه‌ی نیشتمانی عێراق شه‌ش مانگ دیاری كرا، به‌ڵام دواتر ماوه‌ی مانه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش دژی كۆرۆنا كرایه سێ مانگ.
روونیشی كرده‌وه، كه‌سی تووشبوو كه به‌رگری له‌شی بۆ دروست نه‌بووه، ده‌توانێت ڤاكسین وه‌ربگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی پشكنین ده‌كه‌ن و به‌رگری له‌شیان به‌رزه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه پێویستیان به ڤاكسین نابێت.
ته‌واوی به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی نۆیه‌م-چاكسازی