نێچیرڤان بارزانی: کاتی ئەوە هاتووە لایەنە عێراقییەکان ئامادەکاریی بۆ باشترکردنی دۆخی ژیان بکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
K24- هەولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستيڤن هيكى، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق تاوتوێ كران. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی رۆڵی هاوپه‌یمانيى نێوده‌وڵه‌تى له پشتیوانیكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژى تيرۆردا كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگیی دڵنیابوون له بنه‌بڕكردنى يه‌كجاره‌كيى داعش و پێويستيى هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه كاتی هاتووه تێڕوانینێكی هاوبه‌شى لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی گه‌ڵاڵه ببێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لایه‌نه عێراقییه‌كان ئاماده‌كاری بكه‌ن.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان نیگه‌رانیی خۆیان له‌و هێرشانه ده‌ربڕی كه كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌ولێر و به توندی سه‌ركۆنه‌يان كرد، جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌م كردارانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.
له كۆبوونه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دوا سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى خرانه به‌ر باس و په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی دادگای فیدرالی، به‌رز نرخێنران.
هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراقدا، به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سوودوه‌رگرتن له پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی، دۆخی ئابووریی عێراق، كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا و ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوون.