ئەمەریكا: پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ پاراستنی پرەنسیپەکانی ئازادیی راگەیاندن لە ھەرێمی كوردستان

لە رۆژی رۆژنامەگەری كوردی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوە

ئاڵای ئەمەریكا و كوردستان
ئاڵای ئەمەریكا و كوردستان

K24 – ھەولێر

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 123 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردی، كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ برەودان و پاراستنی پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی ئازادیی راگەیاندن و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بابەتیبوون و بێلایەنی ناوەندە میدیاییەکان لە هەرێمی کوردستان".

لە بەشێكی پەیامەكەی كونسوڵخانەی ئەمەریكا ھاتووە: "سەرۆک بایدن گوتی، "هەموو هاوسۆزین لەگەڵ ئەم رۆژنامەوانانەدا، چونکە وەکو تۆماس جێفەرسۆن لە ساڵی 1786 نووسیویەتی، ئازادیمان پشت دەبەستێت بە ئازادیی راگەیاندن و هەر سنووردارکردنێکی ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەو ئازادیە".

 

Fly Erbil Advertisment