جەنڕال ماكنزی: ئێران دەیەوێت ھەژموونی خۆی لە ئەفغانستان بڵاوبكاتەوە بۆ لێدانی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا

"ئەوەی نیگەرانی كردووم، توانای سوپای ئەفغانستانە لە پاراستنی ئەو خاكەی ئێستا لەبەردەستی دایە بەبێ پشتبەستن بەو پشتیوانییەی ساڵانێكە ھەیەتی"

جەنەڕاڵ كینیس ماكنزی ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا
جەنەڕاڵ كینیس ماكنزی ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا، جەنەڕاڵ كینیس ماكنزی رایگەیاند، "ئێران دەیەوێت ھەژموونی خۆی لە ئەفغانستان بڵاوبكاتەوە بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بدات".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماكنزی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بارەی توانای ھێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان لە پاراستنی خاك و وڵاته‌كه‌ی دوای كشانەوەی تەواوی ھێزەكانی بیانی لە چەند مانگی داھاتوودا.

لە میانی دانیشتنێكدا لە لیژنەی ھێزە چەكدارەكان لە ئەنجوومەنی پیران ماكنزی لە قسەكانی بەردەوام بوو و گوتی: "ئەوەی نیگەرانی كردووم، توانای سوپای ئەفغانستانە لە پاراستنی ئەو خاكەی ئێستا لەبەردەستی دایە بەبێ پشتبەستن بەو پشتیوانییەی ساڵانێكە ھەیەتی".

گوتیشی: "من نیگەرانم لە توانای ھێزەكانی ئەفغانستان لە خۆڕاگری دوای دەرچوونمان، بەتایبەتی توانای ھێزەكانی ئاسمانی ئەفغانستان لە ھەلفڕین پاش ئەوەی پشتیوانییەكانمان بۆ ئەو فڕۆكانە رادەگیرێت".

ھێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان
ھێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان

بەپێی بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا، سوپای ئه‌و وڵاته‌ دەستیانكردووه‌ بە كۆكردنەوە و باركردنی كەلوپەلەكانیان و كۆتاییھێنان بە گرێبەستەكانی ئەو كەسانەی لە وڵاتەدا خزمەتیان پێشكەش دەكرد، به‌ر له‌وه‌ی دەست بە قۆناغی كۆتایی بكەن لە كشانەوە لە ئەفغانستان لە یەكی ئایار.

ئاژانسی "رۆیتەرز" لە جەنەڕاڵێكی ئەمەریكایی گواستووەتەوە، بزووتنەوەی تالیبان 50 ھەزار چەكداری ھەیە.

كشانەوە لەو وڵاتە لە سەردەمی جۆ بایدن كۆتایییھاتنە بە درێژترین شەڕ، كە ئەمەریكا كردوویەتی دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان كە ماوه‌ی 20 ساڵی خایاند.

ئێستا 2 هه‌زار و 500 سەربازی ئەمەریكایی و 7 ھەزار سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان ماون.

به‌ پێی قسەكانی بەرپرسەكە، ھەرچەندە ئامادەكارییەكان بۆ كشانەوە دەكرێن؛ بەڵام ھێزەكانی ئەمەریكا واده‌ی دیاریكراو ناكشێنەوە. گوتیشی: "ژمارەی ھێزەكان كەم ناكرێنەوە" تا بنكەكانی دیكەش دانەخرێن.

ھەندێك ئاماژە ھەبوون، كشانەوەكە تا 11 ئەیلوول بخایەنێت، كە ھاوكات دەبێت لەگەڵ یادی 20 ساڵەی ھێرشەكانی رێكخراوی قاعیدە بۆ سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەو ھۆیەشەوە بوو ئەمەریكا ھێرشی كردە سەر ئەفغانستان.

Fly Erbil Advertisment