وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان بڵاوکردەوە

ئەمەریکا هەنگاوێکی مێژوویی دژی تورکیا دەنێت

دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئەرمەنییەکان
دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئەرمەنییەکان

K24- هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکەن سبەی سەرۆک بایدن جینۆسایدی ئەرمەنییەکان بە فەرمی بناسێنێت.

جالینا پۆرتەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند: ''دەتوانن سبەی پێشبینی ئەوە بکەن، جینۆسایدی ئەرمەنییەکان بە فەرمی رابگەیەنین''.

سبەی ساڵیادی کوشتنی بە کۆمەڵی ئەرمەنییەکانە کە لە ساڵی 1915 روویدا. ئەرمەنییەکان، عوسمانییەکان بە کۆمەڵکوژییەکە تۆمەتبار دەکەن، تورکیاش رەتی دەکاتەوە.

لە ساڵی 1915، یەک ملیۆن ئەرمەنی لەسەر دەستی عوسمانییەکان کۆمەڵکوژ کران. تورکیا رووداوەکە بە جینۆساید نازانێت و دەڵێت: ''لە چوارچێوەی بەرگری بووە لە ئاسایشی نیشتمانی''.

تاوەکو ئێستا، نزیکەی 30 وڵات، کوشتنی یەک ملیۆن ئەرمەنیان بە جینۆساید ناساندووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمشەو، جۆو باین، سەرۆکی ئەمەریکا، پەیوەندی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیاوە کرد و ''بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان'' باسکرد.