هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی
چەند کەسێک بەهۆی هێرشەکە کوژراون
K24- هەولێر:
بەهۆی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە سووریا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەشتییەکەش زیانی بەرکەوت.
یەکەمجارە لە سووریا، هێرشی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ: ''سێ سووری بەهۆی هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان سەر بە تیمی کەشتییەکان''.
کەشتییەکە لە ئێرانەوە بەرەو سووریا چووە و لە نزیک بەندەری بانیاس کراوەتەوە ئامانج، ناشزانرێت کە هێرشەکە لە رێگەی مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارەتی نەگرتووەتە ئەستۆ.